مه‌حمود عوسمان، سیاسه‌تمه‌داری كورد رایگه‌یاند؛ عێراق
له‌ڕوی شه‌فافیه‌ت و گه‌نده‌ڵییه‌وه زۆر به‌ره‌و دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و ده‌ستپێكردنی
به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیش به‌وه نابێت ته‌نها له‌میدیاكانه‌وه باسی لێ
بكرێت به‌ڵكو به ناردنی لێپرسراوه باڵا گه‌نده‌ڵه‌كان بۆ به‌رده‌م دادگا ده‌بێت.
ئاوێنه: مه‌حمود عوسمان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا
بڵاویكردۆته‌وه كه عێراق له‌سه‌ر لیستى (شه‌فافیه‌ت)ى جیهانى ژماره (168)ه و ئه‌مه
ده‌ری ده‌خات كه زۆر به‌ره‌و دواوه‌چوه به‌تایبه‌تى له‌ڕوى گه‌نده‌ڵییه‌وه كه كارئه‌كاته
سه‌ر هه‌مو لایه‌نه‌كانى وڵات وكۆمه‌ڵگا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه سه‌رۆك وه‌زیران خۆى باسی
له‌وه كردوه نیوه‌ى كاره‌كه‌یان له‌حكومه‌ت ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ له‌ناوبردنى گه‌نده‌ڵى
و لیژنه‌یه‌كى باڵاىان پێكهێناوه له‌ده‌زگاكان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
به‌ڵام به بڕوای ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی كورد ئه‌م كاره گرنگه
به‌وه نابێت ته‌نها له‌میدیاكان باسى بكرێت و لایه‌نه‌كان دژى یه‌كتر به‌كارى بهێنن
و لیژنه‌ى بۆ پێكبهێنن به‌ڵكو پێویستى به‌كرده‌وه هه‌یه‌و ده‌ست پێكردن به‌لێپرسراوه
باڵاكانى گه‌نده‌ڵ كه دیارن و ناردنيان بۆ ده‌زگاى ده‌ستپاكى و دادگاكان تا هاوڵاتیان
بڕوا بكه‌ن كه به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى جدى هه‌یه بۆ گه‌نده‌ڵى.
هه‌روه‌ك پێشی وایه به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پێویستى
به ئیراده‌ى سیاسى و هاوكارى هه‌مو لایه‌كه چونكه ته‌نها باسكردنى و ناوزڕاندنى
كه‌سایه‌تى یان ده‌زگاكان نیشانه‌ى نه‌كردنى كاره‌كه‌یه.
مه‌حمود عوسمان پرسیویه‌تی"ئایا ئه‌و لیژنه‌یه‌ى دانراوه
ده‌ستى ئه‌گاته ئه‌و گه‌نده‌ڵكاره باڵایانه؟ یان هه‌ر باسكردنه له‌میدیاكان و ناوزڕاندن به‌رده‌وام
ئه‌بێت بێ كاركردن؟"
به‌بڕوای مه‌حمود عوسمان گه‌نده‌ڵى، تیرۆریش زیاترئه‌كات و ده‌بێته هۆى
داڕزاندنى ده‌زگاكان و زه‌ره‌رى گه‌وره‌ى بۆ وڵات و ناوبانگى و هاوڵاتیان ده‌بێت و
نه‌هێشتنى پێویسته له‌پێشینه بێت بۆ حكومه‌تى فیدڕاڵ و هه‌روه‌ها حكومه‌تى هه‌رێم
كه بڕیاره دابمه‌زرێت، ئه‌گه‌ر نا ساڵ به‌ساڵ ناو و ژماره‌مان و ناوبانگمان له‌سه‌ر
پێوه‌ره جیهانیه‌كان هه‌ربه‌ره‌و خواره‌وه ئه‌ڕوات و له‌ناوه‌وه‌ش زه‌ره‌رى گه‌وره
ئه‌كه‌ین.