سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران: هەندێک دەیانویست لەعێراق‌و لوبنانیش پیلان بگێڕن
  2019-11-07       579       

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران، محەمەد باقری رایگەیاند "هەندێک لەم رۆژانەی دواییدا لەعێراق‌و لوبنان داخوازی رەوای خەڵک بقۆزنەوەو پیلان بگێڕن".

ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی فارس لەزاری باقری-ەوە رایگەیاند "دوژمنان وادەزانن میحوەری مقاوەمە زەبری بەردەکەوێ بەم پیلانانە، بەڵام شکست دەهێنن وەک لەرابردوشدا شکستیان هێناوە".

راسیگەیاندوە "بەرپرسیاریەتی حکومەتی لوبنان‌و عێراقە چارەسەری کێشەکانی ناوخۆیان بکەن ئەگەر خۆپیشاندان بکرێ یان نەکرێ، هیچ دەوڵەتێک مافی ئەوەی نییە دەست وەربداتە کاروباریانەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×