هەسەدە: بە لانیکەمەوە ٢٠ چه‌كداری سه‌ر به‌ توركیا کوژراون
  2019-11-07       620       
هەسەدە ڕایگەیاند: هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورک وچه‌كداره‌كانی بەردەوامە و لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی شەڕڤانان بە لانیکەمەوە ٢٠ داگیرکەر کوژراون.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە، ئاماری ڕۆژی ٢٩یەمی شەڕ و بەرخۆدانەکانی بە ڕاگەیەندراوێک ئاشکراکرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ''هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چه‌كداره‌كانی لە زەمین و ئاسمانەوە بەهێزی تەکنیکەوە بەردەوامە و هێزەکانمان لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە''.

هەروەها هاتووە: لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی شەڕڤانامان لەدژی هێرشی سوپای داگیرکەری تورک و چه‌كداره‌كانی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، بە لانیکەمەوە ٢٠ چەتە و سەربازی تورک کوژراون و شەشی دیکەش بریندار بوون، چەکێکی AK-47 دەستی بەسەر گیراوە و گورز لە تانکێک وەشێندراوە.

لە کۆتاییش هاتووە: لە بەرخۆدانی شەڕڤانامان، ١٠ هەڤاڵمان کە بە قارەمانەتی شەڕیان کرد شەهید بوون و ١٣ هەڤاڵیشمان بریندار بوون.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×