وه‌ڵامێك له‌ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه‌ دەربارەی مانگرتنی ژماره‌یه‌ك دادوه‌رو ئه‌ندامانی داواكاری گشتی له‌گه‌رمیان
  2019-11-07       270       

ئەنجومەنی دادوەری هەرێم رەتیدەكاتەوە مانگرتنی ژمارەیەك لە دادوەرو ئەندامانی داواكاری گشتی لە گەرمیان پەیوەندی به‌ چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكایه‌تی دادگای كه‌ركوك-گه‌رمیانەوە هەبێت.

ئاوێنە: ئەنجومەنی دادوەری هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌  هه‌واڵی مانگرتنی ژماره‌یه‌ك له‌ دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به‌ڕێز له‌ دادگای ناوچه‌ی گه‌رمیان بڵاو بۆته‌وه‌. ئێمه‌ وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ پێویستمان زانی ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه‌ بۆ رای گشتی بڵاوبكه‌ینه‌وه‌."

لە رونكردنەوەكەدا هاتوە"ژماره‌یه‌ك له‌ دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به‌ڕێز له‌ سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچونه‌وه‌ی كه‌ركوك-گه‌رمیان چه‌ند رۆژێكه‌ مانیان گرتوه‌ گوایه‌ سه‌باره‌ت به‌ چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكایه‌تی دادگای كه‌ركوك-گه‌رمیان."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئێمه‌ لێره‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئه‌و مانگرتنه‌، په‌یوه‌ندی به‌ هیچ بابه‌تێكی تایبه‌ته‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و یاداشتنامه‌یه‌یه‌ كه‌ چه‌ند دادوه‌رێك له‌ گه‌رمیان پێشكه‌شیان كردبو به‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ نوسراوی (ژماره‌ 1/3/45 نهێنی) له‌ به‌روارى 25/8/2019 داوا له‌ سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری له‌ دادگای سلێمانی و گه‌رمیان كرد كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بابه‌ته‌كه‌دا بكات".

ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریی هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا وتوشیەتی"تۆمه‌تی خراپ و ناشیاو خرابونه‌ پاڵ سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی كه‌ركوك - گه‌رمیان، له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه‌ و پێیان نه‌سه‌لمێنرا".

دەقی رونكردنەوەكە..

وه‌ڵامێك له‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی له‌ گه‌رمیان

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌  هه‌واڵی مانگرتنی ژماره‌یه‌ك له‌ دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به‌ڕێز له‌ دادگای ناوچه‌ی گه‌رمیان بڵاو بۆته‌وه‌. ئێمه‌ وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ پێویستمان زانی ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه‌ بۆ رای گشتی بڵاو بكه‌ینه‌وه‌.

ژماره‌یه‌ك له‌ دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به‌ڕێز له‌ سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچونه‌وه‌ی كه‌ركوك-گه‌رمیان چه‌ند رۆژێكه‌ مانیان گرتوه‌ گوایه‌ سه‌باره‌ت به‌ چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكایه‌تی دادگای كه‌ركوك-گه‌رمیان.

ئێمه‌ لێره‌دا راده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئه‌و مانگرتنه‌، په‌یوه‌ندی به‌ هیچ بابه‌تێكی تایبه‌ته‌وه‌ نیه‌، به‌ڵكو ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و یاداشتنامه‌یه‌یه‌ كه‌ چه‌ند دادوه‌رێك له‌ گه‌رمیان پێشكه‌شیان كردبو به‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ نوسراوی (ژماره‌ 1/3/45 نهێنی) له‌ رێكه‌وتی 25/8/2019 داوا له‌ سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری له‌ دادگای سلێمانی و گه‌رمیان كرد كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بابه‌ته‌كه‌دا بكات. له‌ ئه‌نجامدا سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری له‌ سلێمانی و گه‌رمیان راپۆرتێكی تێرو ته‌سه‌لی له‌سه‌ر ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی پێشكه‌ش  به‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد به‌ (نوسراوی ژماره‌ 1/نهێنی له‌26/9/2019) و تێیدا وته‌ی گشت دادوه‌ره‌كان و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و چه‌ند شایه‌تحاڵێكی دیكه‌ وه‌رگیران، چونكه‌ تۆمه‌تی خراپ و ناشیاو خرابونه‌ پاڵ به‌ڕێز سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچونه‌وه‌ی كه‌ركوك-گه‌رمیان و له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كیان نیه‌و پێیان نه‌سه‌لمێنرا. به‌ پێی راپۆرتی سه‌رپه‌رشتیاری دادگاكانی سلێمانی و كه‌ركوك-گه‌رمیانیش ئه‌و ئه‌نجامانه‌ ده‌ركه‌وت:

1.دروستكردنی ته‌كه‌تول له‌ دژی به‌ڕێز سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك گه‌رمیان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام په‌نایان بردوه‌ بۆ ده‌زگای حزبی و ئیداری و سه‌ردانكردنیان بۆ مه‌به‌ستی لادانی به‌ڕێز سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچونه‌وه‌ كه‌ به‌ڕێز دادوه‌ر (ئه‌كره‌م فه‌ره‌ج ئه‌مینه‌). بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ كۆی ده‌نگی ئاماده‌بوان بڕیاری دا به‌:
-په‌سه‌ندكردنی راپۆرتی سه‌ره‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی دادوه‌ری دادگاكانی سلێمانی و گه‌رمیان.

-ره‌تكردنه‌وی سكاڵای چه‌ند دادوه‌رێك دژ به‌ سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچونه‌وه‌ی كه‌ركوك-گه‌رمیان چونكه‌ ده‌ركه‌وت هیچ بنه‌مایه‌كی یاساییان نیه‌و هه‌روه‌ها ره‌وانه‌كردنی ئه‌و چه‌ند دادوه‌ره‌ بۆ لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ خستبۆیانه‌ پاڵ سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچونه‌وه‌ی كه‌ركوك گه‌رمیان به‌ پێی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.

-داوا كرا له‌ وه‌زاره‌تی داد به‌رێگه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی داواكاری گشتی بۆ ناردنی چه‌ند ئه‌ندامێكی داواكاری گشتی بۆ لیژنه‌ی كاروباری ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به‌ پێی یاسای داواكاری گشتی.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ چه‌ند لێدوانێك كه‌ لێره‌و له‌وێ سه‌باره‌ت به‌ سزادانی ئه‌ندامێك له‌ ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاو بۆته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه‌ سزا دراوه‌، لێره‌دا راده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئه‌و لێدوانانه‌ دورن له‌ راستیه‌وه‌و ته‌نیا ئه‌و به‌ڕێزه‌ ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پابه‌ند بێت به‌ ده‌وامی فه‌رمی خۆی، چونكه‌ هه‌مو رۆژێك كاتژمێر 9:30 ئاماده‌ ده‌بێت بۆ ده‌وام و هه‌روه‌ها كه‌مته‌ر خه‌می له‌ راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانی له‌ دادگای پێداچونه‌وه‌ هه‌یه‌ چونكه‌ ئاماده‌ نابێت له‌ به‌شداری كردن له‌ تاوتوێكردنی كێشه‌و داواكان له‌ هه‌ردو ده‌سته‌ی سزای و شارستانی.

بۆیه‌ پێمان سه‌یره‌ كه‌ زانیاری نوسراوه‌ نهێنیه‌كان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو ده‌بنه‌وه‌ چونكه‌ نوسراوه‌كه‌ به‌ نهێنی ئاراسته‌ی دادوه‌ری نێوبراو كراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم

زۆرترین بینراو
بروسكە ئێرانییەكان: چەند بەڵگەنامەیەكی نهێنی دزەپێكراو هەژمونی ئێران لەعێراق روندەكەنەوە
گۆڕان ده‌ست به‌ لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ له‌سه‌ر پشكى بزوتنه‌وه‌كه‌ به‌شێوه‌ى ناشه‌رعى ده‌وڵه‌مه‌ند بوون
ناسنامه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌خۆپیشانده‌ره‌ كوژراوه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌
قوباد تاڵەبانی: چاکسازی بۆ هه‌ندێک که‌س به‌ئازاره‌ به‌ڵام ئێمه‌ ده‌ستمان پێکرد
فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ: ڕۆژێك دێت هه‌ر ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ رۆژئاوا
فەرماندەیەكی زێرەڤانی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
سکرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان: به‌نیگه‌رانییه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ ڕووداوه‌کانی ئێران ده‌که‌ین
په‌رله‌مانی‌ عێراق چه‌ند یاسایه‌كی په‌سه‌ندكرد
روسیا: ئێران لە بارودۆخێکی سەختدایە، بەرزبونەوەی نرخی بەنزینیش هێندەی دیکە رەوشەکەی ئاڵۆزترکرد
په‌رله‌مانتارێك: پارتی‌و یەکێتی لەگەڵ هێزە شیعی‌و سوننیەکان ڕێككه‌وتون‌
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×