پەنتاگۆن: لەگەڵ هەسەدە كاردەكەین بۆ پاراستنی كێڵگە نەوتییەكان لەسوریا
  2019-11-07       1147       

جۆناسان هۆفمان، یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، هێزەكانی وڵاتەكەی كاردەكەن بۆ رێگریكرن لەوەی رێكخراوی داعش كۆنترۆڵی كێڵگە نەوتییەكانی سوریا بكات و ئەو كێڵگانە دەپارێزن بۆ ئەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) سودیان لێوەربگرن.

ئاوێنە: بەپێی كەناڵی "ئەلحوڕە"، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جۆناسان هۆفمان، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەپەنتاگۆن رایگەیاندوە، هێزەكانی ئەمریكا بە هەماهەنگی لەگەڵ هەسەدە كاردەكەن بۆ پاراستنی بیرە نەوتەكانی سوریا لە هێرشەكانی داعش و گەرەنتیكردنی ئەوەی كە رێكخراوەكە نەتوانێت ئەو بیرە نەوتانە كۆنترۆڵ بكات و بۆ خۆی بەكاریان بهێنێت.

یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریكا جەختی كردەوە كە "داهات (ی كێڵگە نەوتییەكان) بۆ ئەمریكا نابێت بەڵكو بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات دەبێت."

لەوەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە پاشەكشەی هێزی داعش، هۆفمان رایگەیاند، هێشتا پاشماوەكانی رێكخراوی داعش بەنهێنی كاردەكەن بە ئامانجی كۆكردنەوەی هێزەكانی و كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×