مەزڵوم كۆبانی: دەبێت ئەمریكاو روسیا رێگە لە گۆڕینی دیمۆگرافی لە رۆژئاوای كوردستان بگرن
  2019-11-07       1088       

مەزڵوم كۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) رایگەیاند، دەبێت ئەمریكاو روسیا پابەندبن بە بەڵێنەكانیان لەپەیوەست بە رێگریكردن لەئەنجامدانی گۆڕینی دیموگرافی لە شارەكانی سەرێكانی و گرێسپی لە رۆژئاوای كوردستان.

ئاوێنە: مەزڵوم كۆبانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە تویتێكدا رایگەیاند، دەبێت هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو روسیا پابەندبن بە بەڵێنەكانیان لەپەیوەست بە رێگریكردن لە گۆڕینی دیموگرافی لە شارەكانی سەرێكانی و گرێسپی.

وتوشیەتی"مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكاو مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەختیان لەسەر گەڕانەوەی پارێزراوی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان كردۆتەوە بەبێ ئەوەی روبەڕوی ئەگەری مەترسی ببنەوە لەلایەن گروپە توندڕەوەكانەوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"چاوەڕێین ئەو لایەنانەی ناومان بردون پابەندبن بە بەڵێنەكانیانەوە."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×