"تەنها لەناو شاری سلێمانی مانگانە یەك ملیارو پێنج سەد ملیۆن دینار دەدرێت بە كۆمپانیاكانی فڕیدانی زبڵ"
  2019-11-07       1046       

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگا ئاشكرایدەكات كە مانگانە نزیكەی یەك ملیارو پێنج سەد ملیۆن دینار پارە دەدرێت بە كۆمپانیاكانی ناو شاری سلێمانی بۆ فڕێدانی زبڵ و خاشاكی ماڵان، بەڵام لەمەودوا ئەو پارەیە لە هاوڵاتیان و دوكانداران وەردەگیرێت.

ئاوێنە: رەمەزان نامیق، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد كە بەپێی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی، لەساڵی 2008 هەتا ساڵی 2019 تەنها بۆ ناو شاری سلێمانی حکومەت بڕی زیاتر لە 154 ملیار دینار پارەی داوە بە کۆمپانیاکان بۆ کۆکردنەوەو فڕێدانی زبڵ و خاشاک، جگەلە قەزاو ناحیەکان و هەردو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا ئاشكرایكردوە كە هەمو مانگێک نزیکەی بڕی یەک ملیارو پێنج سەد ملیۆن دینار پارە دەدرێت بە کۆمپانیاکانی ناوشاری سلێمانی بۆ فڕێدانی زبڵ و خاشاکی ماڵان.

وتوشیەتی"تەنها لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بڕی نۆ ملیار دینار سەرف کراوە بۆ چوار کۆمپانیای فڕێدانی زبڵ و خاشاک تەنها بۆ ناو شاری سلێمانی واتە لەسنوری بەکرەجۆو تاسڵوجە تا نزیکی سەیتەرەی عەربەت."

رەمەزان نامیق لەكۆتایی راگەیەندراوەكەیدا جەختی كردۆتەوە"بۆ لەمەودوا ئیتر ئەم بڕە پارەیە لەهاوڵاتیان و دوکاندارەکان وەردەگیرێت و دابینی دەکەن."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×