هەولێر؛ لە شەڕێكدا كەسێك كوژرا
  2019-11-08       965       

شەوی رابردو لە شەقامی (60) مەترى شاری هەولێر سێ کەس بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە دەبنە قوربانیی.

ئاوێنە: رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بەمیدیای گۆڕانی راگەیاند؛ شەوی رابردو لەبەردەم یانەی "ئاوێزە" لەسەر کێشەیەکی کۆن لەنێوان دو گەنج شەڕ و دەمەقاڵێ دروست دەبێت، لە ئەنجامدا یەکێکیان بەناوی (ك. ت.) کە تەمەنی (36) ساڵە دەکوژرێت.

وتیشی؛ بەهۆی شەڕەکەوە دو کەسی دیکەش بریندار بون کە پەیوەندیان بە کێشەکەوە نەبوە.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد؛ بکوژەکە ناسراوەو دوای روداوەکە هەڵهاتوە، لەئیستادا پۆلیس لە هەوڵی دەستگیرکردنیدایە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×