وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا: داهاتی نەوتی سوریا دەدرێت بەکوردی رۆژئاوا
  2019-11-08       936       

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، جۆناسان هۆفمان رایگەیاند ئەو داهاتەی لەفرۆشی نەوتی ناوجە کوردنشینەکانی سوریا بەدەستدێت دەدرێت بەهێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان.

 

ئاوێنە: وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەو هەواڵانەی رەتکردنەوە کە ئامنج لەجیگیر کردنی یەکە سەربازییەکانیان لەو ناوجانەی بیر نەوتییەکانی سوریای تیا هەلکەوتوە دەستگرتن بێت بەسەر فۆشی نەوتەکەدا بۆ ئەمەریکا، ئەو وتی "داهاتی نەوتی سوریا بۆ ئەمەریکا نابێت، بەڵکو بپ هێزەکانی سوریای دیموکرات دەبێت".

 

وتیشی "هەوڵ دەدەین درێژە بەپاراستنی ئەو بیرە نەوتانە بدەین بۆ ئەوەی جارێکیتر نەکەونەوە دەست داعش، بۆ ئەوەی داهاتێکی بەردەوامیش بۆ کوردو هێزەکانی سوریای دیموکراتدەستەبەر بێت تا بتوانن خۆیان لەبەرامبەر داعش‌و هێزەکانی تری ناوچەکەدا بپارێزن‌و رێگە بەگەڕانەوەی داعش بۆ ئەو ناوچانە نەدەن".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×