پۆمپیۆ: بەردەوام دەبین لە پشتیوانیكردنی هەسەدە
  2019-11-08       241       

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە پشتیوانیكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەسوریاو دەشڵێت، پێویستە هاوكاری گەلانی عێراق و لوبنان و بەدیهێنانی خواستەكانیان بكەین.

ئاوێنە: ئەو قسانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئەمڕۆ هەینی، لەوتەیەكیدا هاتن لەمیانی بەشداریكردنی لە یادی 30 ساڵەی كەوتنی دیواری بەرلیندا لە پایتەختی ئەڵمانیا.

مایك پۆمپیۆ رایگەیاند، پێویستە هاوكاری گەلانی عێراق و لوبنان بكەین لە هێنانەدی خواستەكانیاندا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەبارەت بە سوریا رایگەیاند، هێزەكانی ئەمریكا لەو وڵاتە نەكشاونەتەوەو جەختیشی كردەوە كە وڵاتەكەی هاوكاری زۆری هەسەدەی كردوەو جەختیشی كردەوە كە واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیكردنی هەسەدە.

وتیشی"سەربازەمانمان لە سوریاو دەمانەوێت ئەوروپا پەیوەست بێت پێمانەوە بۆ هاوكاریكردنی كوردەكان" لەسوریا.

دوپاتیشیكردەوە كە چارەسەر لە سوریا بە رێگەی سیاسی دەبێت. سەبارەت بە چەكدارانی دیلی داعش لەزیندانەكانی ژێر دەسەڵاتدا هەسەدەدا، رایگەیاند، پشتیوانی لە بیرۆكەی دادگاییكردنی ئەو دیلە بیانیانە دەكەین لەوڵاتانی خۆیان.

هەروەها لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا وتی"هەمو هەوڵێكمان دەخەینە گەڕ بۆ گەڕاندنەوەی شەش ملیۆن ئاوارەی سوری بۆ وڵاتەكەیان و بۆ ئەوەش لەڕێگەی ئەنجومەنی ئاسایشەوە كاردەكەین بۆ دەركردنی بڕیارێك."

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×