شەڕڤانان تانكێكی سوپای توركیایان لەگوندێكی سەربە گرێسپی تێكشكاند
  2019-11-08       1248       

ئاژانسی هاوار نیوز، نزیك لە هەسەدە، رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە گوندی "مەسعودیە"ی سەربە شارۆچكەی گرێسپی تانكێكی سوپای توركیایان تێكشكاندوە.

ئاوێنە: ئاژانسەكە هێمای بۆ ئەوە كردوە كە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە ئەو گوندەی گرێسپی روبەڕوی هێرشی سوپای توركیاو چەتەكانی بۆتەوەو شەڕڤانانیش بەرگری دەكەن.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە شەڕی ئەو گوندەدا تانكەكەی سوپای توركیا تێكشكێنراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×