ئەردۆغان: درێژە بەهێرشەکانمان دەدەین بۆ سەر شەنگال‌و قەندیل
  2019-11-08       1635       

رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژە بەوە دەکات کە درێژە بەهێرشی سەربازییان دەدەن لەشنگال‌و قەندیل، ئەو دەڵیت "بەدوری نازانم ناڕەزاییەکانی عێراق، ئێرانیش بگرێتەوە".

ئاوێنە: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بەخۆپیساندان‌و ناڕەزاییەکانی عێراق، هۆشداری دا کە کەسانێک دەیانەوێ "جیهانی ئیسلام توشی "ئاژاوەو دوبەرەکی" بکەن، ئەو وتی "بەبڕوای من ئەگەری زۆرە ناڕەزاییەکانی عێراق، بەرەو ناو ئێران بەرین بێتەوە".

ئەردۆغان کە لەهەنگاریا بۆ رۆژنامەنوسان دەدوا، وتی "ئێمە بەگومانین لەو دەستانەی لەپشت خۆپیساندانەکانی عێراقەوەن، کار بۆ ئەوە دەکرێت کە جیهانی ئیسلام توشی دوبەرەکی ببێت‌و ئێمە لەدژی یەکتر بوەستین".

ئەردۆغان داکۆکی لەهێرشە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر سوریاو عێراق کردو وتی "ئەم هێرشانە بەردەوام دەبن".

وتیشی "درێژە بەهێرشەکانمان بۆ سەر شەنگال‌و قەندیل دەدەین".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×