2019-11-08   665     
دان بڕۆڵێت
دۆناڵد تره‌مپ، جێگری پێشوی سەرۆکی کۆمپانیای فۆرد وه‌ك وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڵده‌بژێرێت.
ئاوێنه: وەزارەتی وزەی ئەمەریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (دان بڕۆڵێتی) جێگری وەزیری وزەی ئێستای هه‌ڵبژاردووه بۆ وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا.
ئەگەر ئەنجومەنی سیناتی ئەمریکا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر (دان بڕۆڵێتی) نشانبدات، ئەوا ناوبراو شوێنی (ڕیک پێری) وه‌زیری وزه‌ی ئێستای ئه‌مریكا دەگرێتەوە کە مانگی ڕابردو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردبو كه لەکۆتای ئەمساڵدا دەستلەکاردەکێشێتەوە.
(دان بڕۆڵێتی) پێشتر جێگری سەرۆکی کۆمپانیای فۆرد بووەو بەرپرسی ڕێکخراوی وزە بووە لەویلایەتی ئاریزۆنا.
بڕۆڵێت لەبەیاننامەیەکدا ڕایگه‌یاندووه، "ئەگەر پەسەند بکرێم وه‌ك وه‌زیری وزه، ئەوا میراتیەکەی وەزیری پێش‌و پتەوتر دەکەم‌و هانی سەربەخۆیی وزەو داهێنان‌و ئاسایشی گەلی ئەمەریکا دەدەم."