"گه‌نده‌ڵیی‌‌و ساخته‌كاریی‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان هۆكاری‌ خۆپیشاندانه‌كانه‌"
  2019-11-08       847       
د.یوسف محەمەد

به‌بۆچونی‌ د.یوسف محەمەد، گه‌نده‌ڵیی‌‌و ساخته‌كاریی‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان هۆكاری‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ شاره‌كانی‌ عێراقه‌.

ئاوێنه‌: د.یوسف محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا هۆكاری‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ عێراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ دو هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌‌و ده‌ڵێت، یەکەمیان گەندەڵییە کە بۆتە هۆی بەهەدەردانی داهاتی عێراق، لەبری ئەوەی بۆ قازانجی خەڵک‌و بۆ دۆزینەوەی هەلی کارو بۆ بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری بەکاربێت، لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوەو هەندێک لەکاربەدەستانی کوردیشەوە چ لەبەغداو چ لەهەرێمی کوردستان ئەم داهاتانە بەفیڕۆ دەدرێت.

له‌باره‌ی‌ هۆكاری‌ دووه‌مه‌وه‌ ناوبراو رونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئەو فێڵ‌و تەڵەکە بەردەوامانەیە کە لەهەڵبژاردنەکانی عێراقدا دەکرێن، بەتایبەتیش ئەوەی لەدوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا کراون‌و کۆی پرۆسەی سیاسی عێراقی خستە ژێر پرسیارێکی گەورەوە.

له‌باره‌ی‌ ده‌ساێوه‌ردانی‌ ده‌ره‌كییه‌وه‌ د.یوسف محەمەد رایگه‌یاندووه‌، کارنامەی هەرێمی‌و نێودەوڵه‌تی‌ لەعێراقدا هەمیشە ئامادەیی هەبووە، هەندێک کارنامەی ناوخۆییش بەردەوام ئامادەییان هەیە بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێ ناوخۆیی و تەنانەت هەرێمایەتیەکانیش.

ئه‌و به‌پێویستی‌ ده‌زانێت كه‌ کار بکرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارە بەهەدەر دراوانەی لەعێراقدا براونەتە دەرێ لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراق‌و بەشێک لەدەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانەوە.

له‌و روه‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئەوەش پێویستی بەهەموارکردنەوەی یاسای گەڕاندنەوەی ئەو پارانە هەیە تا ئەژمارە بانکیەکانی کاربەدەستانی عێراق‌و هەرێمی کوردستان لەبانکە بیانییەکاندا ئاشکرا بکرێن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×