وه‌زاره‌تی دارایی
و ئابوری هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممەی بڵاوكرده‌وه‌و
رایگه‌یاند كه یه‌كه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتا موچه وه‌رده‌گرن.
ئاوێنە: وه‌زاره‌تی
دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كە پێشتر بڵاویكردۆتەوە
دەڵێت: رۆژی یه‌كشه‌ممه 10ی تشرینی دوه‌می 2019 موچەی یه‌كه‌كانی 70 و 80ی سه‌ر
به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
بەپێی
زانیارییەكان رۆژی دوشه‌ممه 11ی تشرینی دووه‌می 2019، موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
دابه‌شده‌كرێت.
هاوكات رۆژی پێنجشه‌ممه
7ی تشرینی دووه‌می 2019، موچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكانی سه‌ر به‌و
وه‌زاره‌ته دابه‌شكرا.
ئه‌و مووچه‌یه‌ی
دابه‌شده‌كرێت موچه‌ی مانگی ئابی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانه و به‌بێ پاشه‌كه‌وت
دابه‌ش ده‌كرێت.