پەرلەمانتارێکی هەدەپە بە کوردی قسە دەکات و پەرلەمانتارە ڕەگەزپەرستەکان ناڕەزایی دەردەبڕن
  2019-11-10       4224       

ئا: ئاوێنه‌

 

پەرلەمانتاری هەدەپە ئێرداڵ ئایدەمیر لە پەرلەمانی تورکیا بە زمانی کوردی شیوەزاری زازاکی قسە دەکات و پەرلەمانتارانی مەهەپە و ئیی پارتی ناڕەزایان بەرامبەر بەم کارەی پەرلەمانتارەکە دەربڕی. 

پەرلەمانتارەکەی هەدەپە دەڵێت، کاتێک کە هەموومان لێرەدا سوێندی یاسایمان لەسەر یەکبونی میلەتەکان لە تورکیا خواردووە، تکایە بەڵێنەکانی خۆتان ببەنە سەر، لە تورکیا چەندین میلەتی جیاواز هەیە، پێویستە هەموو میلەتێک لە تورکیا مافی پارێزراو بێت”.

کاتێک کە وتەکانی تەواو دەکات پەرلەمانتارێکی ئیی پارتی هەڵدەستێتەوە و دەڵێت چۆن دەبێت لەم  پەرلەمانەدا بە زمانێکی تر قسە بکەم، دەکرێت ئێستا من هەستمەوە و بە ئەلبانی قسە بکەم؟ لەلایەکی ترەوە پەرلەمانتارێکی مەهەپە دەڵێت ئێرە جێگای هاوڵاتیە تورکەکانە و ئێمە نوێنەری هاوڵاتیە تورکەکانین، نابێت لێرەدا بە زمانێکی تر قسە بکرێت.

ئەم دۆخە لە کاتێکدا ڕوو دەدات کە لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنیدا ئافرەتێک پەیوەندی دەکات و بە شێوەزاری زازاکی قسە دەکات، بەڵام پێشکەشکرەکە پەیوەندیەکەی بەسەردا دا دەخاتەوە، وەک هەڵوێستێک پەرلەمانتاری هەدەپە لە پەرلەماندا بە زمانی زازاکی قسە دەکات و دەڵێت شێوەزارەکانی زازا، دیمیلک، کردکی شێوەزارن و هاوڵاتین لە تورکیا و پێویستە ڕێزیان لێ بگیرێت.

پەرلەمانتارەکەی هەدەپە دەڵێت ''لە تورکیا ٤ بۆ ٦ ملیۆن هاوڵاتی هەیە کە بە شێوەزاری زازای قسە دەکەن، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە ڕێزیان لێ بگیرێت و دان بە هبونیاندا بنرێت''.


ساروهان ئۆلوچ سەرۆکی فراکسۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا، دەڵێت هەبونی ژمارەیەکی زۆر لە زمان و شێوەزار لە تورکیا دەوڵەمەندییە و پێویستە شانازی پێوە بکرێت و بەرەو پێشەوە ببرێت. پێویستە حکومەت هەوڵ بدات مرۆڤەکان بە زمانی خۆیان قسە بکەن، بە زمانی خۆیان بخوێنن بە زمانی خۆیان گوێ لە ڕادیۆ و سەیری تەلەفزیۆن بکەن، ئەمە پێویستە لەلایەن حکومەتەوە وەک شانازییەک سەیر بکرێت، نەک بەو شێوە نەتەوەپەرستیە سەیر بکرێت، وەک ئەوەی هێرش بۆ سەر زمانی تورکی کرابێت. پیشاندانی هەڵوێستی توندی بەم شێوەیە دەبێتە هۆی بڵاوبونەوەی ڕق لە نێوان نەتەوە و شێوەزارەکاندا. پەرلەمانتارانی ئیی پارتی وەک ناڕەزایەیک بۆ ئەم هەڵوێستەی هەدەپە هۆڵی پەرلەمانیان بەجێ هێشت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×