2019-11-10   841     
لە شاری کاپ تاونی پایتەختی ئەفریقای باشور خۆپیشاندانێک بە مەبەستی دەربڕینی پشتیوانی بۆ کوردانی ڕؤژئاوای کوردستان و ئیدانە کردنی هێرشە سەربازییەکەی تورکیا بۆ سەر ڕؤژئاوای کوردستان لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ئەفریقای باشور ئەنجام درا.
ئاوێنه: خۆپیشاندەران نامەیەکیان پێشکەش بە باڵیۆزخانەی تورکیا کرد و تێیدا داوایان کرد بە زووترین کات هێزەکانی تورکیا لە سوریا بکشێتەوە.
خۆپیشاندەرانی پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی و چەندین درووشمی وەک ''ڕۆژئاوا بە تەنها نییە'' و ''پشتیوانی ئاشتی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بکە'' و ''نەخێر بۆ جینۆساید'' و چەندین درووشمی دیکەی هاوشێوەیان بەرز کردبووەوە.