وەزارەتی ناوخۆی عێراق: سەرکردەیەکی داعش دەستگیرکرا
  2019-11-10       623       
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند كە سەركردەیەكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە شاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا، دەستگیركراوە.

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، ''دوای چەند رۆژێك لە چاودێرێكردنی لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە، سەركردەیەكی داعش لە ناوچەی پیشەسازی بەشی چەپی مووسڵ دەستگیركراوە''.

بەپێی راگەیەندراوەكە، سەركردەكە بەناو “عەریف”ی رێکخراوی داعش لە بەشی مووسڵ كاری دەكرد.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو كە دوای وەرگرتنی گوتەكانی، دەستگیركراوەكە بە ئامانجی دادگاییكردنی، رەوانەی لایەنی پەیوەندار كراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×