2019-11-10   410     
وێبسایتی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراقی، له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه هاككرا و وێنه‌یه‌كی له‌سه‌ر دانراوه، كه خۆپیشانده‌رێك له‌لای دیوارێك ده‌ركه‌وتووه، له‌سه‌ر دیواره‌كه‌ش نووسراوه: "به فه‌رمانی گه‌ل داخرا".
ئاوێنه: ئه‌وه له‌كاتێكایه، ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه‌و 9ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2019، جارێكی دیكه خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت له عێراق راگیرا، جگه له هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچه‌نده پێشتر بڕیاردرابوو خزمه‌تگوزارییه‌كه به‌رده‌ست بخرێته‌وه.
تا ئێستاش به‌رپرسانی عێراقی له باره‌ی دووباره راگرتنه‌وه‌ی ئینته‌رنێت هیچ لێدوانێكی فه‌رمیان نه‌داوه.
پێشتریش عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف، گوته‌بێژی به‌ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندبوو، راگرتنی ئینته‌رنێت بۆ رێگریكردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی "رق و كینه".
له سه‌ره‌تای ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه ئینته‌رنێت له عێراق راگیراوه، وه‌ك یه‌كێك له رێكاره‌كانی كپكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان، به تایبه‌تیش دوای 25ی ئۆكتۆبه‌ر، كه بازنه‌ی خۆپیشاندانه‌كان فراوانتر بوو.