ئاماری قوربانییانی خۆپیشاندانەکان: ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق بۆ ٣٠١ کەس بەرزبووەوە
  2019-11-10       638       
كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق لەبارەی قوربانییانی خۆپیشاندانەکانی عێراق رایگەیاند، ''ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكان بۆ ٣٠١ كوژراو و ١٥ هەزار بریندار بەرزبووە''.
 
ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا عەلی بەیاتی، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق ئاماژەی بەوەداوە، ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە میانی خۆپیشاندانەكاندا تا ئێستا بوونەتە قوربانی، گەیشتووەتە ٣٠١ كوژراو و ١٥ هەزار بریندار.

هاوکات لەسەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی رابردووەوە، عێراق رووبەڕووی شەپۆلێكی بەرفراوانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان بووەتەوە، شەپۆلی یەكەمی خۆپیشاندانەكان لە یەكی تشرینی یەكەمی رابردوودا دەستیپێكرد و ماوەی ھەفتەیەك بەردەوام بوو، شەپۆلی دووەمی خۆپیشاندانەكانیش لە ٢٥ی ھەمان مانگ دەستیان پێكردەوە و بە بەردەوامی رووبەڕووبوونەوە و پێكھەڵپڕژان لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەكاندا روودەدات.

سەرەتا خۆپیشاندەران داوای باشكردنی خزمەتگوزارییەكان، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و رەخساندنی دەرفەتی كاریان دەكرد، بەڵام لەئێستادا، داوای دەستلەكاركێشانەوەی حكوومەتەكەی عادل عەبدولمەھدی دەكەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×