سائیرون: بەردەوامین لەگرتنەبەری رێكارەكانی بانگهێشتكردنی سەرۆك وەزیران بۆ پەرلەمان
  2019-11-10       402       

حەمەد ركابی، وتەبێژی هاوپەیمانی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، بەردەوامن لەگرتنەبەری رێكارەكانی بانگهێشتكردنی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران بۆ پەرلەمان.

ئاوێنە: حەمەد ركابی، لە لێدوانێكدا بە "سومەریە نیوز"ی راگەیاند"كوتلەی هاوپەیمانی سائیرون لە پەرلەمان بەوپەڕی راشكاوی رایدەگەیەنێت كە بەردەوامە گرتنەبەری رێكارەكانی بانگهێشتكردنی سەرۆك وەزیران بۆ پەرلەمان بەپێی چوارچێوە دەستوری و یاساییەكان و لەچوارچێوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەماندا."

ئەوەشی وتوە"هەڵوێستەكەمان لەسەر بنەمای گونجانە لەگەڵ بەرژەوەندییەكان گەل و داخوازییە رەواكانی خۆپیشاندەراندا و ناكرێت هیچ سازشێك لەسەر جێگیرە نیشتمانی و مرۆییەكان بكەین."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×