گەڕەكێكی سلێمانی تێكدەدرێت و دەكرێتە سەنتەرێكی بازرگانی
  2019-11-10       1797       
كۆڵانێكی گەڕەكی شێخان لە سلێمانی.

شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، گەڕەكی شێخان لە ئایندەدا دەكرێتە سەنتەرێكی بازرگانی گەورەو ئەو خانوانە‌ی گەڕەكەكەش كە شێوازی كە‌لە‌پوریان پێوە ‌ماوە‌ لەسەر شێوە بنەڕەتییەكەیان نۆژە‌ن دە‌كرێنە‌وە‌.

ئاوێنە: سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەڕونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"گە‌رە‌كی شێخان كە‌ دە‌كە‌وێتە‌ بە‌رامبە‌ر دادگای كۆنی سلێمانی لە‌ساڵەكانی 1980وە‌ كاری ئیستملاكی بۆ كراوە‌ بۆ ئە‌وە‌ی بكرێتە‌ سە‌نتە‌رێكی بازرگانی، بە‌ڵام بە‌ھۆی بارودۆخی ئە‌و كاتە‌ی وڵات كە لە‌جە‌نگدا بو پرۆژە‌كە‌ جێبە‌جێ نە‌كراوە، خانووە‌كانیش درا بە‌ كارمە‌ندانی شارە‌وانی سلیمانی بە‌شێوە‌ی كرێچی شارە‌وانی."

ئەوەشی خستۆتەڕو"بەڵام بە‌ھۆی خراپی و كۆنی خانوە‌كان دانیشتوانی ئەو خانوانە داوایان كرد لە‌بە‌رامبە‌ر چۆڵكردنی خانوە‌كانیان پارچە‌یەك زە‌وییان پێبدرێت. بۆ ئەو مەبەستە شارە‌وانی سلێمانی 56 پارچە‌ زە‌وی بە‌شێوە‌ی تیروپشك دابە‌شكرد."

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی وتوشیەتی"ئەو گەڕەكە لە ئایندە‌دا دە‌بێت بە‌ سەنتە‌رێكی بازرگانی گە‌ورە‌، ئە‌و خانوانە‌شی شێوازی كە‌لە‌پوری پێوە‌ ماوە‌ لەسەر شێوە بنەڕەتییەكەی نۆژە‌ن دە‌كرێتە‌وە‌و لە‌ناو سەنتە‌ری بازاڕە‌كە‌دا وە‌ك مۆزە‌خانە‌و ھە‌ندێكیان وە‌ك گازینۆو چێشخانە‌ بە‌شێوازە‌ كۆنەكە‌ی خۆی بە‌كاردە‌ھێنرێت."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×