وەزارەتی پێشمەرگە دەرگای دامەزراندنی کردەوە
  2019-11-11       2801       

لەڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم کردنەوەی دەرگای ناونوسینی بۆ دامەزراندن بڵاوکردەوە. 

ئاوێنه‌: بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە ، دەرچوانی دوانزەی زانستی دەتوانن لە ئەمڕۆوە ناو تۆمار بکەن بەمەبەستی خوێندن لە کۆلێژی هێزی ئاسمانی عێراقی و هەروەها دامەزراندنیان وەک ئەفسەری فڕۆکەوانی .

لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتوە، ناو تۆماركردن لە رۆژی سێشەمی رابردوو كراوەتەوە و تا 14ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، دانیشتووانی هەولێر و دهۆك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاكەكان و خۆبەخشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت، هاوكات خەڵكی سلێمانی و كەركووك و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین، لە بنكەی خۆبەخشی سلێمانی ناوی خۆیان تۆمار دەكەن.

هەروەها سەبارەت بە مەرجەکانی ناو تۆمارکرد دەڵیت، دەبێت رەگەزنامەی عێراقی بێت و دایك و باوكی عێراقی بن، تەمەنی لە 18 ساڵ كەمتر نەبێت و دەرچووی ساڵانی 2014 تا 2019 بن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×