دو تەقینەوە لە قامیشلۆ رویاندا
  2019-11-11       830       

ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، دو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو لەناوەڕاستی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان تەقینەوەو بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان سێ كەس شەهید بون و پێنج كەسیش بریندار بون.

ئاوێنە: دو ئۆتۆمبێلەكە لەناوەڕاستی بازاڕی گشتی و لەنزیك ئۆتێل "سوفەرا" كە شوێنێكی قەرەباڵعە تەقیونەتەوە.

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكردۆتەوە كە بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان لەئەنجامی دو تەقینەوەكە سێ كەس شەهیدبون و پێنجی دیكەش برینداربون.

ئاژانسەكە هێمای بۆ ئەوە كردوە كە زیانی ماددەی زۆر بە شوێنەكانی ناوچەكە كەوتوەو ژمارەیەك ئۆتۆمبێلیش كە لەو شوێنە بون بەتەواوی سوتاون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×