2019-11-12   782     
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12/11/2019، بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، به‌رپرسیارێتی خۆی له كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی له كه‌رتی غه‌زه راكه‌یاند و وتی: "من ره‌زامه‌ندیم له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنی كوشتنی به‌ها ئه‌بو عه‌تا ده‌ربڕیووه و به فه‌رمانی من كوژراوه".
ئاوێنه: له‌وباره‌یه‌وه ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: "شه‌وی رابردوو ئه‌بو عه‌تا، كه سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی رێكخستنی جیهادی ئیسلامییه له كه‌رتی غه‌زه، كوژراوه. ئه‌بو عه‌تا به‌رپرسی كرده تیرۆریستییه‌كان و مووشه‌كه ئاراسته‌كراوه‌كان بووه بۆ ئیسرائیل له چه‌ند مانگی رابردوودا و ده‌یویست كرده‌ی تیرۆریستی خێرای دیكه ئه‌نجام بدات".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیاكانی ئیسرائیل، ئه‌بو عه‌تا و ژنه‌كه‌ی له باڵه‌خانه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی شوجاعیه له رۆژهه‌ڵاتی كه‌رتی غه‌زه كراونه‌ته ئامانج. له‌و هێرشه‌دا خۆی و هاوژینه‌كه‌ی كوژراون و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م دوای كوژرانی به‌ها ئه‌بولعه‌تا، له ناوچه‌ی ریشۆن لتسیۆن له نزیك ته‌ل ئه‌ڤیڤ له دووری 60 كیلۆمه‌تر له غه‌زه، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێدرا و دوای ئاراسته‌كردنی ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك له كه‌رتی غه‌زه‌وه، ده‌نگی ده‌یان ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی ئه‌و دژه مووشه‌كانه بیسترا، كه هێزه‌كانی به‌رگری ئیسرائیل بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كانی غه‌زه هه‌ڵیاندان.
دواتریش ئیسرائیل ده‌وامی فه‌رمی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان و جووڵه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی راگرت و هه‌موو ئه‌و رێگایانه‌شی داخشت، كه به‌ره‌و كه‌رتی غه‌زه ده‌چن و وێڕای راگه‌یاندنی باری له‌ناكاو له وڵات، له ئه‌گه‌ری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی سه‌رایا قودس بۆ كوژرانی فه‌رمانده‌كه‌یان، ئیسرائیل په‌ناگه‌ی تایبه‌تیشیان بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كرده‌وه، كه له نزیك سنووری كه‌رتی غه‌زه نیشته‌جێن.