رەوەندی كوردی و ئەرمەنی خۆپیشاندانێک لەدژی سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ ئه‌مریكا رێكدەخه‌ن
  2019-11-12       1882       
ئەردۆگان سەردانی واشنتۆن دەکات‌و ژمارەیه‌ک لەبەرپرسانی ئەمەریکی دژی سەردانەکەی سەرۆکی تورکیان بۆ وڵاتەکەیان، هاوکات وا بڕیارە کوردو ئەرمنییەکانی دانیشتوی ئەمەریکا وەک ناڕەزایی دەربڕین خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.

ئاوێنه‌: بڕیارە سبەی چوارشەممە ١٣ی تسرینی دوەم، ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا بەمەبەستی کۆبونەوە لەگەل تامپی سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی واشنتۆن بکات، میدیاکانی ئەمەریکا ئماژە بەوە دەکەن کە ژمارەیەک لەنوێنەرانی كۆماری و دیموكراتەكان كە ١٧ ئەندامن پێداگری دەكەن لەسەر ئەوەی ترامپ نەدەبوو لەم کاتەدا بانگھێشتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بكات بۆ كۆشكی سپی.
 

بڕیاریشە ڕەوەندی كوردی و ئەرمەنی خۆپیشاندانێک ڕێكبخات لەدژی سەردانەكەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرک کۆماری تورکیا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×