2019-11-12   1401     
میدیاکانی ئیسرائیل رایانگەیاند، بەهۆی جموجۆڵی سەربازیی رووسیا لە سووریا و ئێران، ئەمریکا ژمارەی فرۆکە جەنگییەکانی لە ئیسرائیل زیاد دەکات.
ئاوێنه: بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی دەبکە-ی ئیسرائیلی، ئیدارەی واشنتۆن بڕیاری داوە فرۆکەی ئێف-٣٥ی جەنگی زیاتر رەوانەی ئیسرائیل بکات و ژمارەی سەربازەکانی زیاتر بکات بەهۆی ئەو جموجۆڵانەی رووسیا کە لە سووریا و ئێران هەیەتی.
هەر بەپێی هەواڵەکە بە فراوانی ٢٥٢ هەزار مەتردووجا شوێنی حەواندنەوەی فرۆکە لە ئیسرائیل درووست دەکرێت بەمەبەستی راگرتنی فرۆکەکان تێیدا و خزمەتگوزارییەکانی.
دوای بڕیاری کشانەوەی ترەمپ لە سووریا، بڕیارەکە جێبەجێکرانی کەمی بەخۆیەوە بینی و هێزێکی ئەمریکی بەمەبەستی پاراستنی بیرە نەوتەکانی سووریا لە “رووسیا و رژێمی سووریا” لە ناوچەکە ماونەتەوە.