ئەردۆغان: به‌ به‌ڵگه‌ ده‌یخه‌ینه‌ڕوو كه‌ فه‌رهاد عه‌بدی شاهین تیرۆریستە
  2019-11-12       2284       
ئەردۆغان یەکێک لە ئامانجی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا ئاشکراکرد و رایگەیاند، بەڵگە لەسەر تیرۆریستبوونی مەزڵوم کۆبانی دەخەنەڕوو.

ئاوێنه‌: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رك کۆماری توركیا بەر لە سەردانی بۆ ئەمریکا،  لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، " به‌ به‌ڵگه‌ ده‌یخه‌ینه‌ڕوو كه‌ فه‌رهاد عه‌بدی شاهین تیرۆریستە."

روونیشیکردەوە، ئامادەنین لەگەڵ مەزڵوم کۆبانی گفتوگۆبکەن.

رۆژی ٢٤ی ١٠ی ٢٠١٩، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی CNN TURK ڕایگەیاند ، مەزڵوم کۆبانێ، یەکێکە لەو کەسانەی کە ئەوان چاودێری دەکەن و دەبێت ئەمریکا ڕادەستی تورکیای بکاتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×