سەرۆک شارەوانیه‌كی تری هه‌ده‌په لە پارێزگای وان ڕەوانەی زیندان کرا
  2019-11-12       674       
بەرپرسێکی دیکەی پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی ڕێیا ئەرموش (ئیپەکیۆڵ)ی بە تۆمەتی ئەوەی پۆستەکەی خۆی بۆ بەرژەوەندیی پەکەکە بەکار هێناوە، دەستگیر کرا.

ئاوێنه‌: ئاژانسەکانی هەواڵی تورکیا بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی١١ی٢٠١٩   پۆلیسی شاری وان عەزیم یاجان سەرۆکی شارەوانیی ئیپەکیۆڵ-ی بە تۆمەتی ئەوەی بۆ بەرژەوەندیی پەکەکە کاری کردووە دەستگیر کردووە.

بەپێی زانیارییەکان، هەروەها شێخزادە کورد کە ئەویش ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی ئیپەکیۆڵە لەلایەن پۆلیسەوە بە هەمان تۆمەت دەستگیر کراوە.

دەزگای ئاسایشی وان بڵاوی کردەوە، کە ئەو دوو بەرپرسەی هەدەپە لەسەر داوای دادگای تاوانەکان دەستگیر کراون و لە ماوەیێکی نزیکدا دەبرێنە بەردەم دادگا.

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ١٥ سەرۆک شارەوانیی هەدەپە لە تورکیا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە و چەند کەسیکیشیان دەستگیر کراون و لەجێگەیان قەیووم داندراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×