2019-11-12   529     
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له شاری به‌غدا رایگه‌یاند شه‌وی رابردوو هه‌ردوو ناوچه‌ی ئیسكان و شه‌عب له‌و شاره به مووشه‌ک كراونه‌ته ئامانج و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و هێرشانه كراوه‌ته‌وه.
ئاوێنه: له به‌یاننامه‌یێكدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی دووپاتیكرده‌وه: "شه‌وی رابردوو مووشه‌كێكی جۆری كه‌ڕاد له‌ناو بازاڕی میللی له ناوچه‌ی ئیسكانی رۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت كه‌وته خواره‌وه، به‌ڵام نه‌ته‌قییه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌كاتێكدا مووشه‌كێكی دیكه له هه‌مان جۆر به‌ر قوتابخانه‌ی ئاشووری كوڕان له ناوچه‌ی شه‌عبی باكووری به‌غدا كه‌وت و جگه له زیانگه‌یاندن به دیواری ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌كه، هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه".
به‌یاننامه‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه "سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان دیار نییه و هێزه ئه‌منییه‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ هه‌ردوو رووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه".