2019-11-12   2645     
سێرگی لاڤرۆڤ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا نیازی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ دروستكردنی نیمچه ده‌وڵه‌تێك له‌باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ئاشكرا ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌سه‌ده‌و یه‌په‌گه ده‌بنه كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی نیمچه ده‌وڵه‌ته‌كه.
ئاوێنه: له‌میانه‌ی به‌شدارییكردنی له‌كۆڕبه‌ندی ئاشتی كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌پاریس به‌رێوه‌چو، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا باسی له‌دۆخی سوریا كرد‌و وتی، "ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت نیمچه ده‌وڵه‌تێك له‌باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا دابمه‌زرێنێت، بۆ ئه‌و كاره‌ش نیازی خۆی نه‌شاردۆته‌وه".
وتیشی، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات- هه‌سه‌ده‌و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل- یه‌په‌گه ده‌بنه كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی نیمچه ده‌وڵه‌ته‌كه.
لاڤرۆڤ ڕایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكاو وڵاتانی كه‌نداو ده‌یانه‌وێت وه‌به‌رهێنانی گه‌وره له‌و ناوچه‌یه بكه‌ن‌و ده‌ستبگرن به‌سه‌ر نه‌وتی ناوچه‌كه‌دا.
به‌وته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، ئه‌مه‌ریكا رێگریی له‌هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات كه به‌شداری بكه‌ن له‌پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ دوباره بنیاتنانه‌وه‌ی سوریا.