ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی بۆ کاتێکی نادیار دواخست
  2019-11-12       403       
ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقی‌ بۆ کاتێکی نادیار دواخست.

ئاوێنه‌: لەراگەیەنراوێکی‌ حکومەتی‌ عێراقدا هاتووە، لەكۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیراندا بڕیاردرا ئەنجامدانی‌ هەڵبژاردنی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت.

پێشتر حكومه‌تی‌ عێراق‌و په‌رله‌مان بریاریاندابو كه‌ لە ١ی‌ نیسانی‌ ساڵی‌ داهاتو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئه‌نجامبدرێت.

لەراگەیەنراوەکەدا هاتووە، حکومەت هەردوو پڕۆژە یاسای‌ کۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هەڵبژاردنەکان‌و یاسای‌ هەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی‌ عێراقی‌ دەرکردو رەوانەی‌ پەرلەمان کرد بۆ تاوتوێکردن‌و دەنگدان لەسەری‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×