ئەردۆغان: تا ئێستا نەئەمەریکاو نەروسیا نەیانتوانیوە هێزە کوردییەکان لەو روبەرە بکەنە دەر لەسەری رێککەوتوین
  2019-11-12       836       

بەر لەبەڕێکەوتنی بەرەو واشنتۆن بەمەبەستی کۆبونەوەی لەگەڵ سەرکی ئەمەریکا، رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند واشنتۆن کاری بە بەڵێنەکانی نەکردوە سەبارەت بەکردنەدەری هێزە کوردییەکان لەباکوری سوریا، ئەو وتی "تا ئێستا نەئەمەریکاو نەروسیا نەیانتوانیوە هێزە کوردییەکان لەو روبەرە بکەنە دەر کە سەبارەت بەدروستکردنی ناوچەی ئارام لەسەری رێککەوتوین"

ئاوێنە:ئەردۆغان لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەفڕۆکەخانەی ئەنقەرە رایگەیاند بە بەڵگە بۆ دۆنالد ترامپی سەرۆکی ئەمەریکای دەسەلمێنێت کە ئەوەی وەک دو وڵات سەبارەت بەباکوری سوریا لەسەری رێککەوتون بەتەواوی جێبەجێ نەکراوە.

لە١٧ی ئەکتۆبەری رابردودا، ئەردۆغان‌و مایک پێنس-ی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لەسەر ئەوە رێککەوتن کە تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر باکوری سوریا رابگرێت لەبەرامبەر پاشەکشە کردنی هێزە کوردییەکان بەقوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر بۆ ناو سنوری سوریا.

ئەردۆغان ئەمڕۆ وتی "بەداخەوە تا ئێستا نەئەمەریکاو نەروسیا نەیانتوانیوە هێزە کوردییەکان بەپێی ئەو خشتە زەمەنییەی لەسەری رێککەوتون بۆ ناو سنوری سوریا بکشێنەوە".

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×