"ئاسایشی‌ سۆران پەیامنێرێكی‌ سایتی‌ سبه‌ی‌ دەستگیر ده‌كات"
  2019-11-12       957       
ئامانج ئەحمەد

سایتی‌ سبه‌ی‌ سه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ په‌یامنێرێكیان لەقه‌زای‌ سۆران لەلایەن ئاسایشه‌وه‌ دەستگیركراوه‌.

ئاوێنه‌: سایته‌كه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ ئەمڕۆ سێشەممە، ئامانج ئەحمەد پەیامنێری‌ سایتی‌ سبەی‌ بەمەبەستی‌ کارێکی‌ رۆژنامەوانی‌ دەچێتە ناوچەی‌ برادۆست‌و لەبنکەی‌ ئاسایشی‌ ناوچەکەو بە پاساوی‌ "وەرنەگرتنی‌ مۆڵەت" رادەگیرێت‌و دواتر ئامانج ئەحمەد رەوانەی‌ ئاسایشی‌ سۆران كراوه‌.

بەڕێوەبەری‌ ئاسایشی‌ سۆران به‌سایتی‌ سبه‌ی‌ راگەیاند، "ئامانج ئەحمەد لای ئێمە دەستبەسەرەو ئەمشەو لای‌ ئێمە دەمێنێتەوە."

سایتی‌ سبەی سەلامەتی‌ گیانی ئامانج ئەحمەد دەخاتە ئەستۆی‌ ئاسایشی‌ سۆران‌و داوا ده‌كات دەستبەجێ ئازادبکرێت، چونکە بەپێی‌ یاسای‌ رۆژنامەنوسیی‌، نابێت رۆژنامەنوس لەسەر کاری‌ رۆژنامەوانی‌ دەستگیر بکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×