هێمن هه‌ورامی: له‌م خوله‌ی پەرلەماندا یەکەم بەرهەمی کاری پێکەوەییمان چنییه‌وه‌
  2019-11-12       1120       
هێمن هه‌ورامی
هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ به‌یه‌كه‌م کاری پێکەوەیی فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانی‌ په‌رله‌مان له‌خولی‌ پێنجمدا وه‌سفده‌كات.

ئاوێنه‌: هێمن هه‌ورامی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، "سیاسەت‌و بریارمان لەخولی پێنجەمی پەرلەمان، کاری پێکەوەیی و تەبایی نێوان سەرجەم فراکسیۆنەکان و کارکردنە لەسەر بابەتە نیشتیمانیەکان و ئارامی کوردستان. 

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، جوان یونس رۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لەپەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، لەسەر داوای کورد کە لەدادگای فیدراڵی تانەمان لەسەر ماددەی ١٢ و ١٦ و ١٧ی یاسای هەڵبژاردنەکان دابوو بڕیاریدا، بەپێی بڕیارەکەش سەرجەم ئاوارەکانی شەنگال و شار و شارۆچکەکانی دیکەی عێراق کە لە شوێنی خۆیان نەماون دەتوانن لە و شوێن و کەمپانەی لێی نیشتەجێکراون بەشداری دەنگدان بکەن. 

وتیشی، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەبێت جێبەجێ بکرێت و هیچ کەس و لایەنێکیش ناتوانێت تانەی لێبدات، کە ئەمڕۆ لە کۆی نۆ دادوەر هەشت دادوەر بڕیارەکەیان پەسەند کرد.ئاماژەی بەوەشکرد، کە لایەنە کوردیەکان پێشوازی لەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی دەکەن، کەلە بەرژەوەندی ئەوان یەکلایی کراوەتەوە.

ده‌قی‌ رونكردنه‌وه‌كه‌ی‌ هێمن هه‌ورامی:

خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و یەکەم بەرهەمی کاری پێکەوەیی

سیاسەت و بریارمان لە خولی پێنجەمی پەرلەمان، کاری پێکەوەیی و تەبایی نێوان سەرجەم فراکسیۆنەکان و کارکردنە لە سەر بابەتە نیشتیمانیەکان و ئارامی کوردستان . پاش ئەوەی پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای هەلبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاکانی تێپەراندو دەنگدەرانی کورد لە کەرکوک و خانەقین و شنگال و مەخمور و خورماتوو کرابوونە ئامانج و زۆربەیان بێبەش دەکران، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە ریگای لیژنەی ناوچە کوردستانیەکان و بە هەماهەنگی تیکرای فراکسیۆنەکان ، وێڕای تانە دان لە دادگای فیدرالی لە ریگای پاریزەرەوە، هەلمەتێکی چڕو پری دیپلۆماسی و لۆبیکردن لەگەل نەتەوەیەکگرتووەکان و هەماهەنگی لەگەل دەزگای هەلبژاردنی حیزبە سیاسیەکان و فراکسیۆنەکوردستانیەکان لە بەغدا و پەرلەمانتارانی کوردستان لە لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، ئەمرۆ ۱۲ ی ۱۱ بەرهەمی کاری پێکەوەییمان بۆ گەلەکەمان و حەقانیەتی مافی دەنگدەرانی کورد لە ناوچە کوردستانیەکان بە ریگای یاسا و بەهێزی ئەرگۆمێنتی دەستوری داواکەمان، دادگای ئیتیحادی بریاری یەکلاکەرەوەیدا بە رەتکردنەوەی ئەو هەولانەی لە پەرلەمانی عێراق درابوون.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×