پۆمپیۆ نیگەرانی خۆی سەبارەت بەژماره‌ی‌ كوژراوانی خۆپیشاندانەكان به‌عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ ده‌گه‌یه‌نێت
  2019-11-12       474       
مایك پۆمپیۆ، عادل عەبدولمەهدی
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئیدانه‌ی‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ عێراق ده‌كات‌و نیگەرانی خۆشی سەبارەت بەبه‌رزبونه‌وه‌ی‌ ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكان به‌عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێشەممە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق‌و مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پەیوەندیەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

له‌په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا پۆمپیۆ ئیدانه‌ی‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ عێراق كردوه‌و نیگەرانی خۆشی سەبارەت بەبه‌رزبونه‌وه‌ی‌ ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكان ده‌ربڕیوه‌.

مایك پۆمپیۆ جەختی كردۆتەوە كه‌ لەسەر ئەوەی كە خۆپیشاندانی ئاشتیانە بنەمایەكی سەرەكییە لەهەمو سیستمە دیموكراسیەكاندا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەعادل عەبدولمەهدی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ پێویستە دەستبەجێ هەنگاوی جددی بنێت بۆ چارەسەركردنی داواكارییە رەواكانی خۆپیشاندەران‌و لەرێگەی ئه‌نجامدانی‌ چاكسازیی‌و روبه‌روبونه‌وه‌ی‌ گەندەڵی.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×