بەبەشداری زیاتر لە 180 ناوەند پێشانگای کتێب لەسلێمانی دەکرێتەوە
  2019-11-13       1666       

لەژێر چاودێری سەرۆک کۆماری عێراق کۆمپانیای ئەتڵس ئەسیڵ بەھاوکاری ژوری بازرگانی سلێمانی یەکەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب دەکاتەوە.

ئاوێنە: پێشانگاکە لە یادی ڕۆژی دامەزراندنی سلێمانی 14/11 بۆ 23/11 لەبینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەبێت لەتاسڵوجە، بەبەشداری زیاتر لە 180 ناوەند و بڵاوکراوەی نیشتمانی و بیانی و عەرەبی بەڕێوەدەچێت.

وڵاتانی تونس و جەزائیر و سعودیە و ئیمارات و سۆدان و ئوردن و عێراق و ئێران و تورکیاو  کتێبخانە گشتییەکانی کوردستان بەشدارن.

پێشانگاکە بۆ ماوەی دەڕۆژ بەردەوم دەبێت لەکاتژمێر 10ی بەیانی ھەتا 7ی شەو کراوە دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×