کەلار؛ بەڕێوەبەری رادیۆی دەنگ دەستبەسەرکرا
  2019-11-13       548       

لەقەزای کەلار ڕۆژنامەنوس ئازاد عوسمان بەڕێوەبەری رادیۆی دەنگ دەستبەسەر کراو لەوبارەیەوە ڕادیۆی دەنگ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

ئاوێنە، ئەیاد محەمەد: لەبەیاننامەکەدا هاتوە"بۆ رایگشتی و رێکخراو و سەرجەم میدیاکارانی کوردستان، لەسەر شکاتێکی کۆن کە پێشتر بە کەفالەت ئازاد کرابو، ئەمڕۆ دادگای کەلار کەفالەتەکەی هەڵوەشاندەوەو بریاریدا بە تەوقیفکردنی ئازاد عوسمان بەرێوەبەری رادیۆی دەنگ تا رۆژی دوشەمە."

ئەوەش هاتوە"دەستگیرکردنی رۆژنامەوان ئازاد عوسمان لەسەر دۆسیەیەکی بچوک، لەکاتێکدایە تا ئێستا یەک دزی گەورە، یەک تاوانباری گەورەو سەرە مافیا، نەگیراوە، کاتێک حاکم شێخ لەتیف دەڵێت: یەکێتی و پارتی دەسەڵاتی دادوەریان فیفتی بە فیفتی  دابەشکردوە...ئەمەیە گومانەکانی ئێمە کە ئەم دەسەڵاتە، بۆ مەحکەمەکردنی  ئەو خەڵکانە دانرابن، کە هاوشێوەی داواکاری گشتی، شەڕی مافی گشتی دەکەن."

هەر لەبەیانناماکەی رادیوێی دەنگدا هاتوە"ئێمە ئەمە بە تۆڵەکردنەوە لێکدەدەینەوەو لە تۆڵەش بێدەنگ نابین."

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×