خوێندكاران بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی بەغداد دەکەن
  2019-11-13       614       
لە بەردەوامیی خۆپیشاندانەكانی عێراقدا ئەمڕۆ خوێندكارانی بەغداد و ژمارەیەك لە پارێزگاكانی تر بەردەوامییان بە خۆپیشاندانەكانیان دا و ژمارەیەكی زۆر لە خۆێندكارانی زانكۆ و پەیمانگا و خوێندنگاكان ڕژانە سەر شەقامەكان.

ئاوێنه‌: لە بەغداد خوێندكاران هاوشێوەی خۆپیشاندەرانی تر چوونە گۆرەپانی تەحریر و سەر باری ئەو هۆشداریانەش كە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بڵاویان كردووەتەوە، خوێندكاران دوپاتیان كردەوە كە بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندانەكان تا ئەو كاتەی داواكارییەكانی خۆپیشاندەران جێبەجێ دەكرێت و بكوژانی خۆپیشاندەرانیش دەدرێنە دادگا .

لەلایەكی تریشەوە بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەرانەوە، كوژران و برینداربوونی خۆپیشاندەرانی عێراق بەردەوامیی هەیە و سەرچاوەیەكی تەندروستی لە پارێزگای زیقار ڕایگەیاندووە، لە خۆپیشاندانەكانی ڕۆژی دوو شەممەدا ٣ خۆپیشاندەری تر كوژراون و ١٨ی تریش برینداربوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×