هاوپەیمانان بنکەی سەربازیی سرین-یان لە کۆبانی چۆڵ کرد
  2019-11-13       714       
هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتى دژى داعش بەشێکى گەورە لە هێزەکانى لە بنکەى سەربازى سرین لە کۆبانى دەکشێنێتەوە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسى هاوار نیوز بڵاوى کردەوە کە سەرلەبەیانى ئەمڕۆ کاروانێکى گەورە کە لە 120 ئۆتۆمبێل و چەک و تەقەمەنى و کەرەستەى لۆجیستى پێکهاتوون، بنکەى سەربازیى سرین-یان لە کۆبانى بەجێهێشت و بەرەو رێگەى نێودەوڵەتى (M4) کەوتونەتەڕێ، بەڵام نازانرێت لە چ ناوچە و بنکەیه‌کى دیکە جێگیر دەبن یان بۆ کوێ دەگوازرێنەوە.

ئاماژەى بەوەش کردوە دواى جێهێشتنى بنکەکە دەنگى تەقینەوە بیستراوە، له‌وانه‌یه‌ هەندێک ئامێر و کەرەستە تەقێندرابێتنەوە.

بنکەى سەربازیى سرین، 30 کیلۆمەتر لە باشوورى شارى کۆبانێ-وە دوورە و گەورەترین بنکەى سەربازیى هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتییە لە باکوورى سووریا.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×