هەدەپە بارەگاكه‌ی لە دیاربەكر داخست
  2019-11-13       509       
پارتی دیموكراتی گەلان لقی خۆی لە دیاربەكر داخست و ھاوسەرۆكی لقەكەی ھەپەدەش رایدەگەیەنێت، ''بۆ رێگرتن لە پشێوی و ئاژاوەگێڕی بارەگاكەیان داخستووە''.

ئاوێنه‌: زیاد جەیلان، ھاوسەرۆكی لقی دیاربەكری ھەدەپە لە كۆنگرەیه‌كی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: "گردبوونەوە و چالاكیی ناڕەزایی لەبەردەم لقی ئاكەپە قەدەغەیە، بەڵام لەبەردەم بارەگای ھەدەپە ئاساییە، ئەمە نادادپەروەرییە كە دەیانەوێت ئاژاوە بخەنە نێوان ھەدەپە و بنەماڵەی دیلەكانی دەست پەكەكە".

ھاوسەرۆكی لقی دیاربەكری ھەدەپە ئاماژەی بەوەش كردووە: "چارەسەری سیاسی بەردەم ھەدەپە نییە، بەڵكوو حكوومەتی توركیایە".

ئەو بەرپرسەی هەدەپەش دەڵێت: "بۆ ئەوەی ھیچ ئاژاوەگێڕی و ئاڵۆزییه‌ک روونەدات، بە شێوەیه‌كی كاتی بڕیاریان داوە لقی دیاربەكری ھەدەپە دابخەن".

هەتا ئێستا وەزارەتی ناوخۆی تورکیا نزیکەی 20 سەرۆک شارەوانیی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP)ی لە کار دوور خستووەتە و لەباتییان قەیوومی داناوە و چەند کەسێکیشیانی دەستگیر کردووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×