سەدر داوای مانگرتن لە فەرمانبەرانی عێراق دەکات
  2019-11-13       533       

رێبەری رەوتی سەدر داوا لە فەرمانبەرانی عێراق دەکات بۆ یەک رۆژ مانگرتنی گشتی رابگەیێنن.

ئاوێنه‌: موقتەدا سەدر، ریبەری رەوتی سەدر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، چاکسازییەکانی ئەمدواییەی پەرلەمانی عێراق جگە لە درۆیەک هیچی دیکە نییە، بۆیەش لەسەر فەرمانبەران پێویستە بۆ پاڵپشتیکردنی خۆپیشاندەران مانگرتن بۆ یەک رۆژ لە کارەکانیان رابگەیێنن.

رێبەری رەوتی سەدر داواشیکرد، دەستبەجێ سزای ئەو کەسانە بدرێت، کە دەستیان لە  کوشتنی خۆپیشاندەران هەیە و هەروەها داواشی کرد گوتارخوێنانی هەینی لە پارێزگاکان سەرپەرشتی خۆپیشاندانەکان بکەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×