ترەمپ: هێزەكانمان لەپێناو نەوت لە سوریا دەمێننەوە
  2019-11-13       1169       

دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا جارێكی دیكە تەئكیدی كردەوە كە هێزەكانی وڵاتەكەی لە سوریا دەمێننەوە و پارێزگاری لە كێڵگە نەوتیەكان دەكەن.

ئاوێنه‌: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، كۆبوونه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی‌ توركیا له‌ كۆشكی سپی ده‌ستیپێكرد.

دۆنالد ترەمپ لە میانی دیداری لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا لە پەیامێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان وتی: ''هێزەكانمان لە سوریا دەمێننەوە بۆ پارێزگاریكردن لە نەوت''.

تره‌مپ له‌ میانه‌ی‌ پێشوازیكردن له‌ ئه‌ردۆغان وتی، ''ئاگربه‌ست له‌ سوریا به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌رده‌وامه‌ و هێزه‌كانمان ته‌نها بۆ پاراستنی گێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان ماونه‌ته‌وه‌''.

ترەمپ رایگەیاند، ''لەگەڵ تورکیا باس لە ئێف 35 دەکەین و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکانمان دەپارێزین''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×