نێچیرڤان بارزانى پشتگیریى هه‌رێم بۆ سه‌قامگیریى عێراق دووپات ده‌كاته‌وه‌
  2019-11-13       423       
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان له‌ به‌غدا، جه‌ختى له‌ پشتگیریى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌قامگیریى ئه‌منى و سیاسیى عێراق كرده‌وه‌ و ئاماده‌ییى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌ر هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌كى پێویست له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه‌ كه‌ ڕووداوه‌كان و دۆخى عێراق كاریگه‌رى به‌سه‌ر ته‌واوى وڵات به‌ هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌ هه‌یه‌ و ده‌بێ هه‌مووان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌ و چاكسازى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، به‌رپرسیاریه‌تى هه‌ڵبگرن.

ئاوێنه‌: له‌ درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13/11/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى، به‌ جیا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى‌، هادى ئه‌لعامرى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ئه‌لبیناء، د. نه‌سسار ئه‌لڕوبه‌یعی، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی سیاسیی ڕه‌وتى سه‌در و شاندی یاوه‌ری، نوورى ئه‌لمالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا و ئه‌یاد عه‌لاوى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى نیشتمانى، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا دۆخى عێراق به‌گشتى و گرنگیى خوێندنه‌وه‌ و تێگه‌یشتنێكى واقعیانه‌ بۆ دۆخ و قۆناغه‌كه‌، خۆپیشاندانه‌كان و هۆكار و لێكه‌وته‌كانى، چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و جێبه‌جێكردنى داوا ڕه‌واكانى هاووڵاتیان، پێشبینیى داهاتووى سیستم و پرۆسه‌ى سیاسى له‌ وڵات تاوتوێ كرا، هه‌روه‌ها داكۆكى له‌ گرنگیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نیوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق بۆ چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخ و پێشهاته‌كاندا كرایه‌وه‌.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و شاندێكى كه‌ له‌ به‌ڕێزان مسته‌فا سه‌ید قادر و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا جێگرانى سه‌رۆك و فه‌وزى هه‌ریرى، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوون، بۆ دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیى عێراقى فیدراڵ و هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ عێراقییه‌كان، سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌ به‌غدا و دواى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان، گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×