بەشیر حەداد: پێویستە تورکمان لە هەموارکردنەوەی دەستووری عێراقدا مافیان پێشێل نەکرێ
  2019-11-13       766       
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  پێشوازی لە سەرۆكى بەرەى توركمانى و ژمارەیەک پەرلەمانتاری تورکمانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
 
ئاوێنه‌: جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق د.بەشیر حەداد، پێشوازی لە سەرۆكى بەرەى توركمانى و ژمارەیەک پەرلەمانتاری تورکمانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

هاوکات بەپێی هەواڵێکی نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دانیشتنەکدا باس لە پرسە گرنگەکانی ئەمڕۆی نێو گۆڕەپانی سیاسی عێراق کرا، بەتایبەت بابەتی هەموارکردنەوەی دەستوور، بەشیر حەداد ئاماژەی بەوەدا کە تورکمان پێکهاتەيەكى سەرەکی ئەم وڵاتەن و رۆڵیان هەبووە لە بنیاتنانی عێراقی نوێ دا و پشتگیری تەواوی مافە ڕەواکانی تورکمانەکان و پێکهاتەکانی دیکەی عێراق دەکەن تاوەکو لە نێو هەمواری دەستووردا مافەکانیان پارێزراو بێت و وەکو هەموو پێکهاتەکانی دیکەی عێراق مافیان پێ بدرێت.

هەر لە دانیشتنەکەدا باس لە بارودۆخی ناوچە کێشەلەسەرەکان بەتایبەت کەرکووک کراو، هەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە هەر بڕیاريك لەسەر کەرکووک و ناوچەکانی دیکە بدرێت پێویستە بە رەزامەندی و رێکەوتنی  لایەنەکان بێت و هیچ لایەنێک ناتوانێت تاكلايەنانه بڕیار لەسەر ئەو ناوچانە بدات و پێویستە مافی هەموو پێكهاتەکانی ئەو ناوچانە پارێزراو بێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×