2019-11-13   501     
به‌هۆی داڕمانی دیوارێك له گه‌ڕه‌كێكی قه‌زای سۆران، كرێكارێكی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، گیانی له‌ده‌ستدا.
ئاوێنه: عه‌مید عیماد رێكانی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند، كرێكاره‌كه به‌ناوی “ئ. ق. س” له‌دایكبوونی ١٩٦٥، كه‌وتووه‌ته ژێر دیواره‌كه و به هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كرێكاره‌كه خه‌ڵكی شاری ورمێی رۆژههڵاتە، خێزانداره و باوكی ٦ منداڵه، دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه، به‌هاوكاری هاووڵاتییان له ژێر دیواره داڕماوه‌كه ده‌ریان هێناوه.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، دوای ده‌رهێنانی كرێكاره‌كه، هێشتا له ژیاندا مابوو، دواتر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و ته‌رمه‌كه‌شی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه‌سوكاری ئه‌و كرێكاره له رۆژهه‌ڵات ئاگاداركراونه‌ته‌وه و بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی، گه‌یشتوونه‌ته سۆران.