تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی دەستپێکرد
  2019-11-13       1880       
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، بە بەشداری ٢٣٦٠ کارمەندی پۆلیس،جەندرمە، چەکدارە خۆجێیەکان لە گوندەواری شرناخ، هەکاری، وان ئۆپەراسیۆنی شکێنەر-٦ی دەستپێکرد.

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بەوە کراوە کە فەرماندەیی ناوچەیی جەندرمەی شرناخ، لەگوندەوارەکانی وان، هەکاری، شرناخ و ناوچەی فاراشین، ئۆپەراسیۆنی شکێنەر-٦ی دەستپێکردووە ئامانج لێی رێگری کردنی رێکخراوی جوداخوازیە لە جێگیربوونی زستانەیان و لە ناوبردنی مۆڵگە و پەناگەکانیان.

هاوکات لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ١٥٠ تیم کە ٢ هەزار و ٢٦٠ کارمەند بەشدارن و پێکهاتوون لەکارمەندی پۆلیس، جەندرمە، چەکدارە خۆجێیەکان، کۆماندۆ.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×