به‌پێچه‌وانه‌ی جێگره‌كه‌یه‌وه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق پێی وایه
عێراق هێشتا پێویستی هه‌وڵه سه‌ربازییه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
تیرۆر.
ئاوێنه: دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوێنێ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاندبو؛
هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌عێراق ده‌هێڵنه‌وه بۆ چاودێریكردنی ئێران و هێمای بۆ ئه‌وه‌ش
كردبو كه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی بێوێنه‌یان له عێراق هه‌یه كه ده‌توانرێت بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته به‌كاربهێنرێت.
ئه‌و لێدوانه‌ی ترامپ كاردانه‌وه‌ی توندی سه‌ركرده عێراقییه‌كانی به‌دوای
خۆیدا هێناو هه‌ر دوێنی حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی ترامپ-ی كردبوو به پێشێلكردنێكی
ئاشكرای سه‌روه‌ری عێراق و ده‌ستوری وڵات ناوی بردبو.
جه‌ختیشی كردبوه‌وه كه پێویسته هه‌مو به‌په‌له كاربكه‌ن
بۆ كۆتاییهێنان به بونی ئه‌مریكا له‌عێراق و رێگه‌نه‌ده‌ن عێراق ببێته پێگه‌یه‌ك
بۆ ده‌ستدرێژیكردن سه‌ر هیچ وڵاتێك یان چاودێریكردنی.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان روی ده‌می كردبوه ترامپ و وتبوی"هێزه‌كانت
و راوێژكاره‌كانت به یاسا‌و به ئیراده‌ی نیشتمانی ده‌رده‌كه‌ین."
دوپاتیشیكردبوه‌وه كه په‌رله‌مانی عێراق له وه‌رزی دوه‌مدا
كار له‌سه‌ر ده‌ركردنی یاسایه‌ك ده‌كات بۆ كۆتاییهێنان به رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منی
له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو هه‌روه‌ها كۆتاییهێنان به بونی مه‌شقپێكه‌ران و راوێژكارانی سه‌ربازی
ئه‌مریكی و بیانی له‌سه‌ر خاكی عێراق.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌پانێڵێكدا
له‌دیداری رافده‌ین له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی هێشتا پێویستی به
هه‌وڵه سه‌ربازییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر.
وتیشی"ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنانه بێت
كه به عێراقی داون و پشتیوانی حكومه‌ته‌كه‌ی بكات."
حه‌لبووسی وتیشی"په‌رله‌مانی عێراق به هه‌ماهه‌نگی
له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كار بۆ زانینی ئاستی پێویستی عێراق
به هێزه بیانییه‌كان ده‌كات".