سیناتۆرەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە دژایەتیکردنی سەردانەکەی ئه‌ردۆغان
  2019-11-14       730       
بۆب مێندیزی سیناتۆری ئەمریکی سەر بە نیوجێرسی بەردەوامه‌ لەڕەخنەکانی لە ترەمپ لەسەر سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ ئەمریکا.

ئاوێنه‌: لە ڕێگای هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تویتەر بۆب مێندێز، سیناتۆری ئەمریکی وتی ''سەرۆک ترەمپ، پێشوازیکردن لە ئەردۆغان لە کۆشکی سپی کارێکی هەڵەیە لە کاتێکدا ئەوان لە دژی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا کاردەکەن و هێرش دەکەن سەر هاوپەیمانە کوردەکان، ئەوان هاوڕێی پوتینن. تۆ بەخێرهاتن دەکەیت لەو کەسانەی یاساکان و مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن''.

مێندێز وتی: پێویستبوو ترەمپ ئەم سەردانەی ئەردۆغان بەکاربهێنایە بۆ ئەوەی پارێزگاری پێبکات لە ئەمریکا و پارێزگاری لە هاوپەیمانەکانمان پێبکردایە. هەروەها وتی دەبێت ترەمپ هەڵوێستی هەبوایە دەربارەی کێشەکان و ئەم ١٠ خاڵەی باس بکردایە:

١-ئایا تورکیا و ئەردۆغان دەستهەڵدەگرن لە کڕینی سیستمی بەرگری ئێس-٤٠٠ لە ڕوسیا؟

٢-ئایا ترەمپ سزای بانکی “بانکی هاڵك” دەدات کە یارمەتیەکی زۆری هەبووە بۆ ئێران لە کاتی ئابڵۆقەکانی سەر ئێران؟

٣-ئایا ترەمپ بڕیار دەدات لەسەر ئەو گروپانەی کە تاوانی جەنگیان ئەنجام داوە لە سوریا کە لە لایەن تورکیا پشتگیری لێدەکرێن؟ کە لە ئەنجامی هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بوو لە لایەن ئەمریکاوە تا بتوانێت هێرش بکاتە سەر سوریا

٤-ترەمپ چ هەڵوێستێکی دەبێت لەسەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر وڵاتەکانی درواسێی؟

٥-ئایا ترەمپ ڕازی دەبێت بەو پەیوەندیە نزیکەی نێوان تورکیا و ڕوسیا؟

٦-ترەمپ لەبارەی سیستمی دیموکراتی تورکیا چی بە ئەردۆغان دەڵێت؟ ئایا پشتگیری دەکات لە گرتنی ئەو هەموو کەسە مەدەنیانە لە ڕۆژنامەنوس و پڕۆفیسۆری زانکۆکان؟ ئایا بەرگری دەکات لە ڕۆژنامەگەری؟

٧-ئایا ترەمپ چی دەپرسێت لەسەر ئەو پێشێل کاریانەی ئەردۆغان دەرهەق بە نەتەوە یەکگرتوەکان و تەنانەت دەست تێوەردان لە سیاسەتی لیبیا؟

٨-ئایا ترەمپ چی دەڵێت لەسەر سەردانەکەی ئەردۆغان لە ساڵی ٢٠١٧ کە پاسەوانەکانی هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەرەکان لە واشنگتۆن؟

٩-ترەمپ رازی دەبێت کەنیسەی ئۆرثۆدۆکسی ئایا سۆفیا کە تەمەنی زیاد لە هەزار ساڵ دەبێت بیگۆڕێت بۆ مزگەوت؟

١٠-ئایا بەرگری دەکات لەسەر ئازادی ئایینەکانی تر لە تورکیا وەک ئاینی مەسیحیەکان؟".

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×