2019-11-14   501     
حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به هه‌وڵدان بۆ قۆستنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق و لوبنان تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێت، ''واشنتن ده‌یه‌وێت خۆپیشاندانه‌كان بگۆڕێت به شه‌ڕ و مانگرتن''.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٤/١١/٢٠١٩، سه‌رۆككۆماری ئێران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: ''ئامانجی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، كۆنترۆڵكردنی نه‌وت و تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی موسڵمانانه''.
هه‌روه‌ها وتوویه‌تی: ''پێتوابێت ئه‌مه‌ریكا وڵاتێكی دۆسته، هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژییه، به‌داخه‌وه هه‌ندێك وڵات ده‌ستی دۆستایه‌تی به‌ره‌و ئیسرائیل درێژ ده‌كه‌ن''.
روحانی وتوویه‌تی: ''زیاتر له ٣٠ ساڵه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل به‌رپرسن له جه‌نگ و خوێنڕشتن له ناوچه‌كه‌دا''.
سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاندووه: ''ئه‌مه‌ریكا هێزی جارانی نه‌ماوه، هێزی ئێستای له جاران گه‌وره‌تر نییه''.